نه‌وه‌کانی سەدام حوسەین
615 جار بینراوە 15/2/2019 05:42 PM

نەوەیەکی سەدام چۆنێتی جێهێشتی عێراقی گێڕایەوە



سنور ميديا 

يەکێک لە نه‌وه‌کانی سەدام حوسەین ، چیرۆکی چۆنێتی جێهێشتنی عێراقی لەکاتی هاتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣دا گێڕاوەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرجەم خانەوادەکەی بە پیادەڕۆیی سنووری عێراق - ئو‌رد‌ن-یان بڕیوه‌ و وڵاتیان جێهێشتووه‌.

 

حه‌ریر حوسه‌ین كامیل نه‌وه‌ی سەدام حوسەینی سەرۆکی پێشووی عێراق لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاندووە، كاتێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتن بۆ عێراق، هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان به‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ عێراقیان جێهێشتووە.

 

ده‌شڵێت " ئه‌و شه‌وه‌ی عێراقیان بەجێهێشتووە سارد و زۆر تاریك بووە، به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایشی ژیانیان بە پیادە سنوری عێراق-ئو‌رد‌نیان بڕیوە."

 

حه‌رير ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات " ئه‌وه‌ بۆ ئەوان‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ بووە. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریا بیانزانیایه‌ له‌وێ خه‌ڵكی لێیه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ بكه‌ن. له‌ سوریا چه‌ند ڕۆژێكیان به‌سه‌ربردووە، دواتر له‌لایه‌ن ئوردنه‌وه‌ میوانداریكراون، لەوێ موچه‌ی مانگانه‌ و خانوویان پێدراوە و تا ئێستا ئەو موچە و هاوکارییە لەلایەن وڵاتی ئوردنەوە بەردەوامە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure