سنور ميديا
160 جار بینراوە 14/2/2019 08:16 PM

کوردستان“گروپێكی چەكدار نەوت بە قاچاخ لە كەركوكەوە بە ئێران دەفرۆشن”



سنور ميديا 

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گروپێكی چەكدار نەوتی نەینەوا بە تانكەر دەفرۆشن.

 

شیروان دووپردانی پەڕلەمانتاری پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە ئانادۆڵی ڕاگەیاند، گروپێكی چەكدار ڕۆژانە 100 تانكەر لە كێڵگەكانی نەوتی گەیارەوە بەقاچاخ بەرەو ئێران و باشووری عیراق دەبەن.

 

وتیشی "پاش ڕزگاركردنی نەینەوا چەند گروپێكی چەكدار وەك ئەوەی حەشدی شەعبی دەیڵێن سەر بە ئەوان نین هەڵساون بە بەقاچاخبردنی نەوت".

 

ئاشكراشیكرد، ئەو گروپەی نەوتی ناوچەكە بە قاچاخ دەبەن ناویان كەتیبەكانی ئیمام عەلی-یە كە لە لایەن كەسێكەوە بەناوی تەحسین و بە "ئەبو روقەیە" ناسراوە سەركردایەتی دەكرێت، ئەو نەوتەشی بەقاچاخ دەیبەن بەرەو مەخموور و كەركووك و باشوری عیراق و بۆ ئێرانیش ڕەوانە دەكرێت.

 

روونیشیكردەوە، پێش چەند رۆژێك ئەم زانیارییانەمان گەیاندە سەرۆكوەزیرانی عیراق، بەپێی زانیارییەكانیش لەم دوو رۆژەی كۆتایی ئەو بەقاچاخبردنەی نەوتەكە راگیراوە، ئێمە چاوەڕوانی ڕۆژانی ئایندە دەكەین بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی كۆتاییمان پێبدرێت و دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر كێڵگە نەوتییەكان و پارێزگای نەینەوا بەیەكجاری بگەڕێتەوە و ئەو چەكدارانە و گرووپەكان لەو شوێنانە و هەموو پارێزگای نەینەوا دووربخرێنەوە.

 

ئەو پەڕلەمانتارە ڕاشیگەیاند، بەداخەوە زانیارییمان هەبوو كاتێك سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا پاسەوانیان بۆ ئەو كێڵگە و بیرە نەوتییانە دانا بروسەكەیەكیان پێگەیشتووە لە لایەن نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە بۆ ئەوەی ئەو پاسەوانانە بكشێننەوە و ئیدی بەقاچاخبردن بەردەوامیی هەبوو تا دوو رۆژ لەمەوبەر.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure