.
128 جار بینراوە 12/2/2019 07:39 PM

بەفەرمی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هاوپەیمانی هەڵوەشاییەوە



سنورمیدیا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی پەسەندکرد.

 

رزگار محێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبەیاننامەکەدا ڕایگەیاند:" ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی پەسەندكرد لەسەر داوایەك كە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەو حزبەوە پێشكەشكرابوو".

 

رزگار محێدین ئەوەشی ئاشکراکرد:" ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن پاڵپشت بە مادەی 31ی یاسای پارتە و رێکخستنە سیاسییەکانی ژمارە 36ی ساڵی 2015، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پەسندکرد".

 

ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure