بودجه‌
177 جار بینراوە 11/2/2019 12:28 PM

یاسای بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە



سنور ميديا 

یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی حکومەت بڵاوکرایەوە و بەوەش ئەو یاسایە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی حکومەتی عێراقی لە ژمارە چوار هەزار و 529 دا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراقی بڵاوکردووەتەوە.


بە بڵاوکردنەوەی یاسای بودجە لەو ڕۆژنامەیەدا یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت وەزارەتەکەنا ڕێنمایی دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە لە سەرەجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا.


ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پەسەندکرا و دوای نزیکەی 10 ڕۆژ سەرۆک کۆمار واژۆی لەسەر کرد.


ڕۆژنامەی وەقائیع ڕۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتە و وەزارەتی داد دەری دەکات و سەرجەم بڕیار و ڕێنامیی و یاساکانی تێدا بڵاودەکرێنەوە.


هەر یاسا و بڕیار و ڕێنماییەک کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی عێراقی بڵاودەکرێتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure