وەزیری دارایی و ئابووری
179 جار بینراوە 10/2/2019 08:00 PM

رونکردنەوەی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ لادان و دانانی 100 فه‌رمانبه‌رای گرێبه‌ست



سنور ميديا 

سه‌باره‌ت به‌ لادان و دانانی 100 فەرمانبەری گرێبەست لە شارەوانییەکانی راپەڕین وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوه‌.

 

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی باس له‌ نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یات کە تایبەتە بە لادان و دانانی 100 فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین و تیایدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت له‌و بابه‌ته‌دا "هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەن".

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

دەربارەی بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمار (6800)لە 19/12/2018، تایبەتە بە لادان و دانانی 100 فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:

 

1- دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە وازدەهێنێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان.

 

2- رۆژانە چەندەها نووسراوی هاوشێوە ئەنجامدەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێدەکرێت لەلایان وەزارەتمان.

 

3- هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نووسراوەدا بەدیناکەین.

 

4- لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی راپەڕین تازە کراوەتەوە و جیاکراوەتەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری
10/2/2019

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure