سنور ميديا |
411 جار بینراوە |
10/2/2019 01:05 PM |
|
جارێكى تر له پايته‌ختى هه‌رێم خوێن ڕژا
سنور ميديا
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ كوژراو بكوژه‌كه‌ش له شوێنی رووداو هه‌ڵاتووه.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا".
وتیشی: "تائێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌و كوشتنی هاوڵاتیه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیس ده‌ستی پێكردوه".
روونیشیكرده‌وه: "تۆمه‌تباره‌كه له شوێنی تاوانه‌كه هه‌ڵاتووه‌و ده‌ستگیرنه‌كراوه، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه".