مه‌سعود بارزانى
1809 جار بینراوە 10/2/2019 12:58 PM

بارزانی‌ شكستی‌ هێنا و ئه‌مريكا بێ ئومێد كرد



سنور ميديا 

ئه‌میر كینانی‌ راوێژكاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق رایگه‌یاند" بارزانی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێران رێككه‌وتن كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار بۆ حزبه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بێت، به‌ڵام بارزانی‌ شكستی‌ هێنا"وده‌شڵێت "  به‌ڵام بارزانی شانازی دەکرد بە ریفراندۆم و ئەمریکا نائۆمێدی کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئه‌میر كینانی‌ راوێژكاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق وه‌ڵامی‌ مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ دایەوە، سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سه‌رۆك كۆمار و رایگه‌یاند كه‌ "له‌ لێدوانه‌كه‌مدا چه‌ند راستییه‌كه‌م خسته‌ڕوو كه‌ زۆربه‌ی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌یزانن".

 

کینانی ڕاشیگەیاندووە: "به‌ حوكمی‌ كاركردنم له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ره‌وتی‌ سه‌در وه‌ك شایه‌تحاڵێك ئاماده‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و دیدارانه‌ بووم".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بارزانی‌ شانازی‌ زۆری‌ به‌ ریفراندۆم و راگه‌یاندنی‌ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مریكا نائومێدی‌ كرد و دوای‌ شكستهێنانی‌ پرۆسه‌كه‌ی‌، ئێران باوه‌شی‌ بۆ كرده‌وه‌".

 

ئەمیر کینانی وتیشی: "بارزانی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێران رێككه‌وتن كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار بۆ حزبه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بێت، به‌ڵام بارزانی‌ شكستی‌ هێنا، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ هێزه‌كان ره‌تیانكرده‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار بده‌ن به‌ بارزانی‌".

 

ڕونیشیکردەوە "ئێران 100 ملیۆن دۆلاری‌ دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاندیدی‌ بارزانی‌ ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام شكستی‌ هێنا و به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure