يه‌كێتى
253 جار بینراوە 10/2/2019 12:49 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى سه‌ربازى يه‌كێتى ژه‌هر خوارد كراوه‌



سنور ميديا 

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ژەهرخواردکراوە و بەهۆیەوە چوار مانگ لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات ماوەتەوە.


عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی خستەڕوو لە میانی بەڕێوەچوونی بانگە‌شەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تووشی دۆخێکی تەندروستی نەخوازراو بووە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو کاتەی کە تووشی ئەو دۆخە بووە لە گەرمیان بووە و خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە بۆ یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان.


سەراویی ڕوونیکردووەتەوە دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە و ئەوەش بووەتە هۆی تێکچوونی تەندروستی ناوبراو.


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو دوای چوار مانگ لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە و گەڕاوەتەوە کوردستان.


عەتا سەراوی یەکێکە لە کادرە دیارەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کەسێکی سەربازییە و پێشتر بە بۆچوونە توندەکانی بەرامبەر نەیارەکانی یەکێتی ناسرابوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure