مه‌لا به‌ختيار |
522 جار بینراوە |
10/2/2019 12:46 AM |
|
مه‌لا به‌ختيار چاره نووسى حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
سنور ميديا
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه چاره‌نوسی حزبه‌كه‌ی كه‌وتۆته ده‌ستی نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتی و ره‌نگه ساڵێك، یان دووان و ره‌نگه چوار ساڵیش زه‌حمه‌تی و ئه‌ركی سه‌خت بكێشن له‌ململانێكان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی شوباتی 2019، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕانه له‌گه‌ڵ بازنه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی دابڕان كۆبۆوه.
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ره‌تاد رایگه‌یاند كه "له‌پێناو فكر‌و فه‌لسه‌فه، ئازادی و دیموكراسی، له‌پێناو ئاكاری سیاسی راسته‌قینه و ژیانی راسته‌قینه‌ی حزبایه‌تیدا ئاماده‌م سه‌ری خۆم دابنێم، هه‌روه‌ك چۆن هه‌لپه‌رستی و كڕینی ویژدان، له‌ئاكاری شۆڕشگێڕێتی منه‌وه زۆر دووره‌و له‌باره‌ی رۆڵ‌و پێگه‌ی نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتیشه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار وتی: "له‌ئێستا به‌دواوه چاره‌نوسی یه‌كێتی كه‌وتۆته ده‌ستی نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتی".
وتیشی: "ره‌نگه ساڵێك، یان دووان و ره‌نگه چوار ساڵیش زه‌حمه‌تی و ئه‌ركی سه‌خت بكێشن له‌ململانێكان، له‌هه‌ڵوێسته‌كان و تێگه‌یشتنی راستییه‌كاندا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام یه‌كێتی ده‌گه‌شێننه‌وه و دهیبوژێننهوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خۆتان لهئهركهكان، له ره‌خنه، له‌هۆشیاریی و هه‌ڵوێست بدزنه‌وه، ئه‌وا هه‌م خۆتان تێداده‌چن، هه‌م زیانی گه‌وره‌ش به‌یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نن".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێمخۆشه حزبایه‌تی، حزبایه‌تی بێت و ئامانجیشمان به‌ستنی كۆنگرهبێ. رێكخراوهكانیشمان، ئامانجیان زیادكردنی چالاكی‌و دابڕانیش، ئامانجمان په‌روه‌رده‌كردنی فه‌لسه‌فی بێت‌و هه‌ریه‌ك له‌جێی خۆیدا بێت، به‌ڵام هه‌موویان ته‌واوكاری یه‌كترن له‌ژێر سایه‌ی ستراتیجی دیموكراسیدا".