سوپاى توركيا
190 جار بینراوە 9/2/2019 02:18 PM

تورکیا هێزی دیکە دەنێرێت بۆ سووریا



سنور ميديا 

شەوی ڕابردوو حکومەتی تورکیا کاروانێکی تری سوپای ڕەوانەی سەر سنورەکانی سوریا کرد.

 

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا ڕەوانەی سەر سنورەکان کراوە و گەیشتووەتە ئەو شوێنەی کە بۆیان دیاریکرابوو.

 

ڕاشیانگەیاندووە، ئەو کاروانە سەربازییەی کە تورکیا ڕەوانەی سەر سنوورەکانی سووریای کردووە، چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری سەربازی و چەند تیمێکی کۆماندۆی سوپای تورکیای لە خۆگرتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تیمانەی کۆماندۆ و کاروانی زرێپۆشەکان بە مەبەستی جێگرکردنیان لە یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری سووریا، بەرەو سنووری ئۆنجوپنار بەڕێکراون.

 

نزیک دەبێتەوە لە مانگێک، کە سوپای تورکیا بەردەوام هێزەکانی لە سەر سنوری سووریا زیاد دەکات و چەندین یەکەی سوپا بە چەکی جۆراوجۆرەوە لەسەر ئەو سنوورانە جێگیر کردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure