هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د
481 جار بینراوە 9/2/2019 02:12 PM

بۆچى هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نه‌كرد



سنور ميديا 

يەكێتی نیشتمانی كوردستان، دانی بەوەدانا، كە دۆخی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە "ته‌ندروستى زۆرباش نییە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی: دۆخی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆرباش نییە، بۆیە بەشداری كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی ناكات.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: هیوادارین بەزوویی دۆخی تەندروستی هێرۆخان باش بێت، بۆ ئەوەی بەزوویی گەڕێتەوە كۆبوونەوەكان‌و بەشداری بكات.

 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ماوەیەكی زۆرە لەكۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی بەشداری ناكات‌و جاری یەكەمیشە بەرپرسێكی یەكێتی بەفەرمی لەو بارەوە لێدوان بدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure