يه‌كێتى
473 جار بینراوە 9/2/2019 12:39 PM

كۆبونەوەی مه‌كته‌بى سياسى یەكێتی دەستیپێكرد



سنور ميديا 

كۆبوونه‌وه‌ى مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی به‌به‌شدارى باڤڵ تاڵه‌بانى لەبارەی رێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان‌و و دۆخی كەركوك و عێراق و رێككەوتى يه‌كێتى لەگەڵ پارتی دیموكرات ده‌ستى پێكرد .

 

بەپێی زانیارییەكان، كە میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی ئەو رێككەوتنە سیاسییەی بڕیارە بۆ پێكهێنلانی حكومەتی هەرێم و چوار ساڵی داهاتووی حكومڕانی لەهەرێم لەنێوان یەكێتی و پارتی بكرێت كۆدەبێتەوەو گفتوگۆی لەبارەوە دەكات.

 

هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتنوگۆكردنە بێت لەسەر دۆخی هەرێم و كەركوك و عێراق دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخرێتەڕوو.

 

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی كۆبوونەوەو گەیشتن بەو ئەنجامەی دەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و چەند پرسێكی تر رێككەوتنێكی سیاسی واژوو بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure