سنور ميديا
213 جار بینراوە 8/2/2019 10:54 PM

كۆتایى به‌ به‌ندكردنى منداڵانى په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپه‌كاندا ده‌هێنرێت



سنور ميديا 

ماڵپه‌رى هه‌واڵى بى بى سى بڵاویكرده‌وه‌ بڕیاره‌ ئه‌و چوار منداڵه‌ى كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ ماون بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.


گواستنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌ نێوان ئوسترالیا و ئه‌مریكادا له‌سه‌رده‌مى باراك ئۆبامادا ئیمزا كرا كه‌ به‌پێى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.


ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك جاره‌ و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌و كه‌مپانه‌ن.


په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، كه‌ به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى بى بى سى

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure