مه‌سعود بارزانى
749 جار بینراوە 8/2/2019 10:46 PM

"ئێران بڕی 100 ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ بارزانی‌"



سنور ميديا 

به‌وته‌ی‌ سەركردەیه‌كی رەوتی سەدر، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بڕی 100 ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كاندیدی‌ مه‌سعود بارزانی‌.

 

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كەناڵی عێراقییە، ئەمیر كینانی، یەكێك لەسەركردەكانی رەوتی سەدر رایگەیاند، لەپێناوی ئەوەی كورسی سەرۆكایەتی كۆماری‌ عێراق بۆ كاندیدەكەی مەسعود بارزانی بێت، ئێران ئامادەبووە 100 ملیۆن دۆلار بدات.

 

كینانی وتیشی‌، "رێككەتنی سیاسی لەگەڵ ئێراندا بو بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ كاندیده‌كه‌ی‌ بارزانی‌، پاشان بو بەرێككەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی بونیاتناندا، دەقی رێككەوتنەكە دەڵێت، سەرۆكایەتی كۆمار پشكی بارزانی دەبێت، بەڵام شكستیهێنا، چونكە هێزەكانی بونیاتنان رەتیانكردەوە سەرۆكایەتی كۆماری بدەنێ‌‌و دەستكەوتنی چەند وەزارەتێكیان لەحكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەڵبژارد".

 

ئەو سەركردەی رەوتی سەدر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی 100 ملیۆن دۆلار بدات بەركابەرەكانی كاندیدەكەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەوان رەتیانكردەوە، دواتر ئەوەبو بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا.

 

ئه‌میر كینانی راشیگه‌یاند، "مەسعود بارزانی بەریفراندۆم‌و راگەیاندنی سەربەخۆیی زیادەڕەوی كردو ئەمریكاش پشتی تێكرد‌، پاشان ئێران گرتییە خۆی، بارزانی‌ بەئێرانییەكانی وت، لەگەڵتاندا رێكدەكەوم بەمەرجێك هەمو دەستكەوت‌و ئیمتیازاتەكانم بۆ بگەڕێننەوە بۆئەوەی گەلی كورد قایل بكەم كە پاڵەوان بوم لەپرۆژەكەمەدا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure