سنور ميديا
2662 جار بینراوە 8/2/2019 08:53 PM

كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا ملیونێك دۆلار بۆ دانه‌خستنى knn له‌پارتى وه‌رده‌گرن



سنور ميديا _ تايبه‌ت

چه‌ندجارێكه‌ كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن پاره‌ له‌حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت, ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى كه‌ ڕووى له‌گۆڕان كردوه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ سنور میدیاى ئاشكرا كرد, چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا پارتى دیموكراتى كوردستان بڕى یه‌ك ملیون دۆلارى ڕه‌وانه‌ى چیا و نماى نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیى كردنى دارایى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن .

 

سه‌رچاوه‌كه‌ى سنور میدیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد, ناردنى ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌وه‌هات بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌نیازبوون به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ دابخه‌ن, به‌ڵام پارتى دیموكراتى كوردستان به‌لێنى دا هاوكاریان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ دانه‌خات و به‌ڵینه‌كه‌شى برده‌ سه‌ر.

 

پێشتریش ڕۆژنامه‌نوسێك ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد, بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن مانگانه‌ بڕى بیست ده‌فته‌ر دۆلارى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى وه‌رگرتوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure