مه‌سعود بارزانى و عةبادى
1588 جار بینراوە 7/2/2019 04:50 PM

مه‌سعود بارزانى تۆڵه‌ى له‌ عه‌بادى كرده‌وه‌



سنور ميديا 

مشعان جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، پێیوایە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، تۆڵەی لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردۆتەوە و دەستكەوتی گەورە و بێ‌ پێشینەشی بۆ هەرێم پچڕیوە.

 

مشعان جبوری لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)، نووسيو"مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، تۆڵەی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكومەتی پێشووى عيراق كردەوە".

 

بەوتەی جبوری"هەندێك پێیانوابوو، رێگرتن لە گەلكظی كورد لە دەستبەركردنی سەربەخۆیی وێڕای كۆدەنگی لەسەری بە بەڵێ‌، رۆڵی كوردی لاواز كرد".

 

مشعان جبوری لە تویتەكەیدا دەڵێت"بەڵام سەرۆك مەسعود بارزانی زۆر بە لێزانانە ململانێی ئێرانی ئەمریكايى و كێبڕكێی شیعەی لەسەر دەسەڵات قۆستەوە و تۆڵەی لە حەیدەر عەبادی كردەوە و نەیهێشت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، دەستكەوتی بێ‌ پێشینەشی لە بودجەی فیدراڵیدا بۆ هەرێم پچڕی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure