هەڤاڵ ئەبوبەكر
558 جار بینراوە 6/2/2019 04:17 PM

هەڤاڵ ئەبوبەكر لەسەر باندی مافیا لە سلێمانی ڕونكردنەوە دەدات



سنور ميديا

پارێزگاری سلێمانی ڕەتیكردەووە، هیچ كەسێك لەسەر مافیا و دەستدرێژی و بە زۆر وەرگرتنی پارە سكاڵای تۆمار كردبێت.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر وتویەتی"هیچ كەسێك سكاڵای تۆمار نەكردووە و هەركەس روبەڕووی حاڵەتێكی لەو جۆرە ببێتەوە ئامادەین بەدواداچوون بۆ كێشەكەی بكەین لە رێگەی دادگا و دەزگا ئەمنییەكانەوە".

 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەدروستبوونی باندی مافیا و رێگری دەكەن لەشاری سلێمانییدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر وتیشی"تائێستا هیچ كەسێك سكاڵای نەگەیاندووەتە دادگا و دەزگا ئەمنییەكان بەوەی كەسانێك هەڕەشەیان لێكردبێت یاخود مەترسییان لەسەر دروستبووبێت، بێگومان لەماوەی 27 ساڵی رابردووش بەردەوام حاڵەتی لەوجۆرە بەدیكراوە كەسانێك هەوڵیانداوە ئارامی شارەكان تێكبدەن، بەڵام ئەو حاڵەتە نەبووەتە دیاردە و هەر كەسێكیش كارێكی لەوجۆرەی كردبێت لەلایەن دەزگا ئەمنییەكان رێگری لێكراوە و روبەڕووی دادگا كراوەتەوە".

 

وتیشی"هەركەسێك ئاگادارمان بكاتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی دروستبووبێت یاخود لەلایەن كەسانێكەوە هەڕەشەی لێبكرێت، دەتوانێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە ئێمە تاوەكو بەداواداچوون بۆ كێشەكەی بكرێت و لە رێگەی یاسا و دەزگا ئەمنییەكان ئەو كەسانەش دەستگیر بكرێن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure