په‌كه‌كه‌
431 جار بینراوە 6/2/2019 03:10 PM

په‌كه‌كه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ هه‌رێم



سنور ميديا 

سەرکردەیەکی پەکەکە ڕایگەیاند دەزگای هەواڵگریی میت بێجگە لەوەی دژی پەکەکە کار دکەات هاوکات بەسەر حکومەتی هەرێمیشەوە سیخوڕی دەکات و داواشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم کرد پارچەکانی تری کوردستان نەکەنە ئامرازی بازاڕیی خۆیان.


باهۆز ئەرداڵ ئه‌ندامی فه‌رماندارێتی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل بە ڕادیۆى دەنگى وڵاتی ڕاگەیاندووە "كاره‌ سیخوڕییه‌كانی تورکیا له‌ باشوری كوردستان ته‌نیا له‌ دژی په‌كه‌كه‌ نین، به‌ڵكو میت له‌ دژی كاربه‌ده‌ستانی باشوری كوردستانیش كاری سیخووڕی ده‌كه‌ن، چاودێرییان ده‌كه‌ن و گوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانیان ده‌گرن".


سەرکردەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌وانه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، زانیاری هه‌واڵگری ده‌ده‌نه‌ یه‌كتر ئەوانە هەمووی کاری دەزگا سیخوڕیەکانە".


ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە هۆكاری شه‌هیدبوونی زیاتر له‌ ٢٠ هاوڵاتیی هەرێمى كوردستانیان له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌بوونی ئه‌و بنكه‌ و باره‌گه‌یانه‌یه.


‌ئەرداڵ داوای لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرد پارچەکانی تری کوردستان نەکەنە ئامرازی بازاڕیی خۆیان و بەکاریان نەهێنن بۆ ئاساییکردنەوەی پیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure