كه‌ش و هه‌وا
572 جار بینراوە 6/2/2019 03:00 PM

‌شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌



سنور ميديا 

به‌پێی پێشبینی ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 7ی شوباتی 2019، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك جێگا بارانی به‌لێزه‌ دابكات و بۆ رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.

 

وه‌ك له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، شه‌پۆله‌كه‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی دوو نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ دێن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی شوباتی 2019، له‌كاته‌كانی ئێواره‌ له‌ پارێزگای دهۆكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و دواتر بۆ كاته‌كانی ئێواره‌ شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

 

له‌ شه‌پۆله‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند ده‌ستپێده‌كات، دواتر لێزمە و بارانی بەخۆر هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، دواتر بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 7ی شوبات و رۆژانی دواتر بارانبارینی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

 

هەروەها رۆژانی 8 و 9ی شوبات، بەتایبەتی بارانبارین زۆر چالاکە ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure