بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
341 جار بینراوە 6/2/2019 02:52 PM

به‌رپرسێكى گۆران له‌باره‌ى ته‌كه‌تولات له‌نێو گۆڕان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

ئاسۆ ڕەحیم ڕایگەیاند لە ناوگۆڕاندا دەستەگەری هەیە نەک تەکەتول و ئاماژەی بەوەشکرد هیچ وادەیەک دەستنیشان نەکراوە بۆ بەستنی کۆنفرانس و جەختیشیکردەوە ئەوانەی بەرنامەی گۆڕانیان بەدڵە دەبێت لەناو گۆڕاندا جێبەجێی بکەن نەک لە دەرەوە.


بزوتنەوەی گۆڕان دوای کۆچی دوایی ڕێکخەری پێشووی بە چەند قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێپەڕیوە و بەتایبەتی دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نیوەی کورسیەکانی لەدەستدا ناکۆکیەکانی ناو بزوتنەوەکە گەورەتر بوون و بەشێک لە هەڵسوڕاوەکانی وازیان لە کارکردن لە بزوتنەوەکەدا هێنا.


سەبارەت بەو ئاڵۆزییە ناوخۆییانەی بزوتنەوەکە، ئاسۆ ڕەحیم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕۆژنامەی زەمەنی سەر بە کۆمپانیای وشەی ڕاگەیاندووە "لەناو گۆڕاندا تەکەتول نییە، ئەوەی هەیە دەستەگەرییە و هەبووە و هەر ئەشمێنێت".


لەبارەی بەستنی کۆنفراسنی نیشتیمانیی بزوتنەوەکەوە کە دوو ساڵ زیاتر بە سەر کاتی خۆیدا تێپەڕییوە، ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئەوەی خستوەتەڕوو هیچ وادەیەک دەستنیشان نەکراوە بۆ بەستنی کۆنفرانس، وتوشیەتی "ئەوەی کە باسدەکرێت گوایا ماوەی سێ مانگ دەستنیشانکراوە ڕاست نییە و ئەوە تەنها بۆچوونی ژوری هەڵبژاردن بوو و مەبەستیان لەوەبوو سێ مانگیان پێویستە بۆ ئامادەکاریی".


چەندین هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەکە هەبوون کە لە ماوەی رابردوودا ڕۆڵی دیاریان لە کارەکانی گۆڕاندا هەبووە و ئێستا نیگەرانن لەو حزبە و ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن، ئاسۆ ڕەحیم سەبارەت بەو هەڵسوڕاوە نیگەرانانە وتویەتی "ئەوەی دەیەوێت بەرنامەی گۆڕان جێبەجێ بکات دەبێت لەناو بزوتنەوەکەدا جێبەجێی بکات و لەدەرەوە جێبەجێناکرێت".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure