.
514 جار بینراوە 5/2/2019 09:02 PM

سێ بارهەڵگر دەستی بەسەردا گیرا



سنورمیدیا-تایبەت

 

ئه‌مرۆ 5/2/2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماری‌ كاروچالاكییه‌كانی‌ مانگی‌ ڕابردوی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ خسته‌ڕو، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ سێ ئوتومبیلی‌ بارهه‌ڵگریی ئاشکراکرد كه‌ له‌سویده‌وه‌ به‌فێل هێنرابون بۆ سلێمانی‌.

 

نه‌قیب سه‌ركه‌وت رایگه‌یاند:" كۆمپانیای‌ مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پرێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ كرد كه‌ پێنج ئوتومبلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ به‌فێل هێنراوه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، چوار له‌و ئوتومبیلانه‌ گه‌یشتبونه‌ سلێمانی‌، دواتر پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد، شه‌وی‌ رابردو توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئوتومبیلیاندا بگیرێت".

 

وتیشی‌:"ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵهاتوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ئوتومبیله‌كان به‌ره‌و شاری‌ كه‌ركوك براوه‌و له‌ئێستادا له‌هه‌مانهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی‌ كه‌ركوك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئوتومبیله‌كه‌ی‌ دیكه‌".

 

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند:"كۆمپانیای‌ ناوبراومان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ سێ ئوتومبیلیان دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌سلێمانی‌، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای‌ مارسیدس بێنز سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure