.
355 جار بینراوە 5/2/2019 08:39 PM

چۆن دەبیت بە کەسێکی خۆشەویست لە ناو خەڵکدا



سنورمیدیا-تایبەت-وەرگێڕدراو

 

په‌ندێكی‌ پێشینان ده‌ڵێت: باوه‌ڕ مه‌كه‌ن به‌ كه‌سێك كه‌ وتی‌: خۆشم ئه‌وێیت ئه‌گه‌ر خۆی‌ خۆشنه‌ویست.ئێمه‌ی‌ مرۆڤ پێویسته‌ سه‌ره‌تا خۆمانمان خۆشبوێت تا بتوانین كه‌سێكی‌ تریشمان خۆش بوێت. كه‌سێك كه‌ خۆی خۆشنه‌وێت، نه‌ك ته‌نها ناتوانێت كه‌سێكی‌ تری‌ خۆشبوێت، به‌ڵكو ناشتوانێت خۆشه‌ویستی‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ریش بێت. له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ خۆشه‌ویستی‌  تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر به‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌، كه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك نرخ بۆ خۆتان داده‌نێن‌و خۆتانتان خۆشده‌وێت. ئێمه‌ هه‌میشه‌ كاتێكی‌ زۆر بۆخۆشه‌ویست بوون سه‌رف ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا هاوسه‌ر، یان ده‌ستگیرانه‌كه‌مان خۆشی‌ بوێین‌و چێژ له‌م هه‌وڵه‌شمان وه‌رده‌گرین.

 

ئه‌گه‌ر فێر ببن كه‌خۆتان خۆشبوێت، ده‌توانن باوه‌ڕبه‌خۆبوون‌و هه‌ست ببه‌خشن به‌و هه‌ستی‌ خۆشه‌ویستیه‌تان. له‌م كاته‌دا ئیتر چاوه‌ڕوانی‌ هێزێكی‌ ده‌ره‌كی‌ نابن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ ده‌روونیتان‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌توانن باشتر چاودێری‌ خۆشه‌ویستی‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر بكه‌ن.


به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندیتان به‌خودی‌ خۆتانه‌وه‌ به‌هێز بكه‌ن:


1ـ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی‌ ده‌وروبه‌رتاندا به‌ڕێزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن.


خۆشكردنی‌ دڵی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌بێته‌ هۆكار له‌ناخی‌ خۆتاندا خۆشی‌ دروست بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پاڵنه‌رێكیشه‌ كه‌ خه‌ڵكانی‌ ده‌روبه‌ر به‌میهره‌بانیه‌وه‌ ڕه‌فتارتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. به‌م كاره‌تان پله‌ به‌پله‌ نرخی‌ خۆتان زیاتر ده‌كه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕه‌زامه‌ندی‌ خۆتان له‌خودی‌ خۆتان به‌ده‌ست ده‌هێنن.

 

2ـ سوپاسگوزاربن


ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی‌ باشی‌ بۆ ئه‌نجامدان، تێیبگه‌یه‌نن كه‌ تاچ ڕاده‌یه‌ك كاره‌كه‌ی‌ بۆتان گرنگه‌. سوپاسگوزاری‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ ئێوه‌ گه‌شه‌ بكات له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌م هه‌سته‌تان به‌لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر، هه‌ستی‌ ڕازیبونتان له‌خۆتان به‌هێز ده‌بێت.


3ـ له‌گه‌ڵ خۆتاندا ڕاشكاو بن


ده‌فته‌رێك دابنێن و تیایدا هه‌ندێك له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ بنووسن. هه‌وڵبده‌ن خاڵی‌ به‌هێزی‌ خۆتان بیر بهێننه‌وه‌ له‌ناسینی‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانتاندا كۆشش بكه‌ن.


4ـ بیر له‌ ڕابوردوو مه‌كه‌نه‌وه‌


ئێوه‌ شایه‌نی‌ ده‌ستپێكێكی‌ نوێن. كێ‌ هه‌یه‌ له‌ژیاندا هه‌ڵه‌ی‌ نه‌كردبێت، یان ڕابردوویه‌كی‌ سه‌ختی‌ نه‌بووبێت؟ ئێوه‌ ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر داهاتوودا به‌رپرسن‌و ئه‌گه‌ر به‌خراپ ده‌ستتان پێكرد تاوانبارن. فێر ببن كه‌ بیر له‌خراپه‌و هه‌ڵه‌كانی‌ ڕابردوو نه‌كه‌نه‌وه‌. ڕوداوه‌كانی‌ ڕابردوو له‌ بیر بكه‌ن‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ كه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ئاست ئێوه‌دا تاوانبارن بیان به‌خشن.


5ـ خۆتان ببه‌خشن

 

له‌باره‌ی‌ كارێكی‌ خراپه‌وه‌ كه‌ له‌ڕابردوودا كردووتانه‌ سه‌رزه‌نشتی‌ خۆتان بكه‌ن. هه‌میشه‌ به‌چاوی‌ ئه‌زموونه‌وه‌ سه‌یری‌ هه‌ڵه‌كانتان بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا بوه‌ستن‌و به‌ده‌نگی‌ به‌رز به‌خۆتان بڵێن من خۆم له‌به‌رامبه‌ر فڵان هه‌ڵه‌دا ده‌به‌خشم، دوای‌ ئه‌وه‌ ئیتر هه‌رگیز خۆتان سه‌ر زه‌نشت مه‌كه‌ن. ئێوه‌ش مرۆڤێكن وه‌كو هه‌مو مرۆڤه‌كانی‌ تر، فێر ببن هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌ن خۆتان قبووڵبكه‌ن. ئه‌گه‌ر ناته‌واویه‌كتان هه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ن له‌ناوی‌ ببه‌ن‌و هه‌میشه‌ خۆتانی‌ له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌ن.


6ـ له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ ڕسته‌ بڵێن


چه‌ند ڕسته‌یه‌ك بنووسن‌و له‌جێگایه‌كدا دایبنێن كه‌ ڕۆژانه‌ بیبینن، له‌سه‌ر مێزی‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان، له‌لای‌ كاتژمێر، یان ئاوێنه‌ی‌ ئارایشته‌كه‌تاندا له‌و ڕستانه‌دا به‌خۆتاندا هه‌ڵبده‌ن، بنوسن من: جوانم، به‌توانام، یان شتانێكی‌ تری‌ وه‌كو ئه‌مانه‌. ڕۆژانه‌ ئه‌م ڕستانه‌ بخوێننه‌وه‌و چێژ له‌ خوێندنه‌وه‌یان وه‌رگرن.

7ـ له‌گه‌ڵ خۆتاندا قسه‌ بكه‌ن


له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا دانیشن وا بیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌به‌رامبه‌رتاندایه‌. هه‌وڵبده‌ن كه‌ له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگری‌ له‌خۆتان بكه‌ن. هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ی‌ كه‌ هه‌تانن له‌ناویان ببه‌ن. به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆتاندا قسه‌ بكه‌ن‌و ڕێگه‌ بده‌ن كه‌ ده‌نگی‌ پێكه‌نینی‌ خۆتان ببیستن.


8ـ داواكاریه‌كانتان ڕێكبخه‌ن


له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س له‌ماڵ، ئۆتۆمبێل، یان بارودۆخی‌ خۆیان ڕازی‌ نه‌بن. ئه‌گه‌ر ده‌توانن ئه‌وانه‌ بگۆڕن ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبده‌ن. بۆنمونه‌: ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌ پۆشاكه‌كانتان نیه‌ جلێكی‌ نوێ‌ بكڕن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماڵ، یان پله‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیتان ڕازی‌ نین كه‌ قابیلی‌ گۆڕانیش نین، هه‌وڵبده‌ن كه‌له‌گه‌ڵیاندا ڕێكه‌ون‌و ڕابێن. هه‌وڵبده‌ن كه‌ نرخی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ هه‌تانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ نیتانن تۆخ بكه‌نه‌وه‌.


9ـ له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ بنووسن


له‌ده‌فته‌رێكدا له‌باره‌ی‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ باش‌و خراپانه‌ی‌ كه‌ هه‌تانبون، بنوسن. كاتێك كه‌ ده‌نوسن ڕێگه‌ به‌خۆتان ده‌ده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خودی‌ خۆتانه‌وه‌ سه‌یری‌ كاره‌كانتان بكه‌ن. ئه‌م ڕوانینه‌ ده‌ره‌كیه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ هێوربونه‌وه‌ی‌ ئێوه‌‌و هه‌روه‌ها وا بیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ش تاكێكن وه‌كو هه‌ر كه‌سێكی‌ تر. به‌م كاره‌ش ده‌توانن له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ داوه‌ری‌ بكه‌ن‌و له‌ئاست هه‌ڵه‌كانتاندا له‌خۆتان خۆش ببن.


10ـ خۆتان قبوڵ بكه‌ن


ئێوه‌ كه‌سێكن وه‌كو هه‌مو مرۆڤه‌كانی‌ تر. فێر ببن هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌ن خۆتان قبوڵ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ناته‌وایه‌كتان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا ڕابێن هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناته‌واوییه‌ خۆتان سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌ن.

 

11ـ ئه‌و ئامانجه‌ی‌ كه‌ هه‌تانه‌ بیزانن


ئه‌گه‌ر كار ده‌كه‌ن بزانن كاره‌كه‌تان له‌چ ئاستێكدایه‌و له‌ كۆتایی‌ ڕۆژدا ده‌ستكه‌وته‌كانتان به‌بیری‌ خۆتان بهێننه‌وه‌. له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ مافه‌كه‌تاندا ده‌رامه‌تی‌ ئه‌و ڕۆژه‌تان ئه‌ژمار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بزانن چیتان كردووه‌و لێی‌ ڕازیبن.


13ـ خۆتان به‌پێی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانتان هه‌ڵمه‌سه‌نگێنن


له‌بیرتان بێت كه‌ سه‌ركه‌وتن ته‌نها گه‌یشتن به‌یه‌ك ئامانج نیه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ئامانجی‌ كۆتایی‌ نه‌گه‌یشتون نابێت خۆتان سه‌ر زه‌نشت بكه‌ن، سه‌ركه‌وتن به‌ستراوه‌ به‌پێشڕه‌وییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێك ته‌نها كه‌مێك به‌ره‌و پێشكه‌وتن جوڵه‌تان كردبێت پێویسته‌ له‌خۆتان ڕازی‌ بن.


13ـ ئاگاتان له‌جه‌سته‌ی‌ خۆتان بێت


كاتێك كه‌ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن ئاگادار بن كه‌ كام پێیه‌تان له‌پێشدا ده‌خه‌نه‌ زه‌وی‌. ڕۆژانه‌ سه‌یری‌ ده‌سته‌كانتان بكه‌ن. گرنگی‌ به‌پێست و ڕووخسارتان بده‌ن. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكار كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌تاندا ئاشته‌وایی‌ بكه‌ن‌و زیاتر خۆشتان بوێت.


14ـ خۆتان بن


به‌ده‌نگی‌ به‌رز پێبكه‌نن، هه‌ندێك كات یاری‌ بكه‌ن‌و ڕابوێرن، له‌وه‌ نه‌ترسن كه‌ خه‌ڵكانی‌ تر ده‌رباره‌ی‌ ئێوه‌ چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌. هه‌ر كارێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ شادبوونی‌ ئێوه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كارێكی‌ باشه‌. مۆڵه‌تی‌ ده‌ركه‌وتن به‌ ده‌روونتان بده‌ن‌و به‌بێ‌ نیگه‌رانی‌ داوه‌ری‌ بكه‌ن.


15ـ باوه‌ڕتان به‌خۆتان هه‌بێت


ئێوه‌ باشترین داوه‌رن له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌ڕای‌ خه‌ڵكی‌ تریش دروست نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ هه‌ستی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبونی‌ ئێوه‌.


16ـ سوود له‌ وشه‌ وه‌رگرن


له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بڵێن به‌ شتێك خراپه‌ بڵێن باش نیه‌، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێن ناشیرینه‌ بڵێن جوان نیه‌. ورده‌ ورده‌ فێر ببن وشه‌ بخه‌نه‌ جێگای‌ وشه‌ نێگه‌تیڤه‌كان‌و چێژ له‌ موعجیزه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ وه‌رگرن.


17ـ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌حه‌زتان لێیه‌تی‌، بۆخۆتانی‌ به‌ده‌ست بهێنن


ئه‌گه‌ر شتێكتان پێخۆش نه‌بوو ئه‌ركی‌ سه‌رشانتانه‌ كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن‌و به‌ڕێزه‌وه‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌ربڕن. هه‌وڵبده‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی‌ تردا ڕێك و ڕاست بن‌و ڕیگه‌ نه‌ده‌ن كه‌ شتێكتان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. زۆر به‌ڕێزه‌وه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێیان بڵێن ئه‌و كاره‌ی‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن.

 

18ـ عیشق ئه‌زموون بكه‌ن


بیر بكه‌نه‌وه‌و بزانن خه‌ڵكانیتر چی‌ ده‌كه‌ن تاعیشق به‌ ئێوه‌ بده‌ن. له‌وانه‌یه‌ سوود له‌وشه‌ی‌ سۆز ئامێز وه‌رگرن، یان دیاریتان بۆ بكڕن‌و چه‌ند كارێكی‌ تری‌ له‌م شێوه‌یه‌. ڕێگه‌ به‌ده‌وروبه‌رتان بده‌ن كه‌ خۆشه‌ویستیتان بۆده‌رببڕن. هه‌ندێك كات له‌باره‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ پرسیاریان لێبكه‌ن‌و ڕێگه‌یان پێبده‌ن كه‌ پێتان بڵین ئێوه‌ جوانن، میهره‌بانن، خۆشه‌ویستن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure