.
1895 جار بینراوە 5/2/2019 06:57 PM

دەتەوێت بۆ هەتاهەتایە بژیت؟



 

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە کارێکی نوێی تاڕادەیەک گوماناویدا بیرۆکەی هێشتنەوەی جەستە و خانەکانی لەشی مرۆڤی لا گەڵاڵە بووەو بەو هۆیەوە چەندین بەفرگری گەورە و پێشکەوتووی بۆ ئەو مەبەستە دروستکردووە.

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی BBC ئەو کۆمپانیایە ناوی ئالکۆرەو بارەگای سەرەکیان لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا، لە رێگەی بەفرگرەی تایبەتەوە خانەکانی لەشی مرۆڤ بە زیندوویی دە‌هڵێنەوە بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن مرۆڤەکان جارێکی تر بهێننەوە نێو ژیان، ئەگەر تەکنۆلۆژیا پێشکەوتنی گەورەتری بە خۆوە بینی.


ئەوەی کۆمپانیای ئالکۆر دەیکات وەک هیوایەکە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن زیاتر بژین، هەر کەسێک ئارەزوومەند بێت دوای مردنی لەو بەرفگرانەدا جەستەکەی هەڵدەگیرێت کە لەژێر 200 پلەی سفری سەدیدایەو نرخەکەشی دەگاتە 200 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بۆ هەر ئارەزوومەندێک.


ئەو کۆمپانیایە هیوای ئەوەی بەو کەسانەداوە کە رەنگە لە داهاتوودا زانست پێشکەوتنی گەورەتر بە خۆیەوە ببینێت و لەڕێگەی ئەو خانە زیندووانەی جەستەیانەوە جارێکی تر زیندوویان بکەنەوە.
ئالکۆر ئەو جەستانە لە ناو نایترۆجینی شلدا هەڵدەگرێت کە دەگاتە پلەی بەستن کە 200 پلەی سەدی ژێر سفرە و کەسەکان دەتوانن داوای ئەوە بکەن لەگەڵ خۆیاندا ئاژەڵە ماڵییەکانیش لەو بەفرگرانەدا هەڵبگرن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لەگەڵیاندا بێنەوە نێو ژیان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure