سنور ميديا
320 جار بینراوە 5/2/2019 03:30 PM

سنور ميديا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتاییهات و به‌پێ ى زانياريه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واو كه‌رى كۆبووبونه‌وه‌ى پێشوو بوو .

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندی باڵای پارتی ‌و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، به‌پێى زانياريكانى سنور ميديا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنەکانی هەردوولا سێ ڕاپۆرتیان خستوەتەڕوو کە یەکێکیان تایبەت بووە بە دۆخی سیاسی هەرێم و چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت.

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ,دوو ڕاپۆرتەکەی تریش یەکێکیان تایبەت بووە بە دۆخی ناوچە جێنەکۆکەکان و ئەوی تریشیان سەبارەت بە پۆستەکان کورد بووە لە حکومەتی فیدراڵی عێراق.

 

پێشتريش سنور ميديا له‌زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه‌ ئاشكراى كرد ,له‌ پاش دوایه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پارتى و یه‌كێتى له‌هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌ته‌واوى له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانیش ده‌ستپێده‌كه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ى  سنور ميديا ئاشكراشى كرد "له‌ ئێستا له‌ڕێگه‌ى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت كه‌ كه‌سانى متمانه‌ پێكراوى هه‌ردو حزب له‌ ناوه‌ندى باڵاى یه‌كێتى و پارتیه‌وه‌ به‌وردى سه‌رقاڵى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانن ته‌نها له‌نێوان خۆیاندا"

 


سه‌رچاوه‌كه‌ى سنور میدیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد , حزبه‌كانى تر به‌تایبه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ن و دۆخى تازه‌ى ئه‌و دو حزبه‌ش به‌ره‌و ڕێكه‌وتنێكى ستراتیژى تر ده‌ڕوات.

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure