يه‌كێتى و كۆمه‌ڵ
301 جار بینراوە 3/2/2019 01:39 PM

یەكێتی و كۆمەڵ رێكەوتنێكی سیاسی ئەنجام دەدەن



سنور ميديا

هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، رێكەوتنێكی سیاسی واژۆ دەكەن، سەركردەیەكی یەكێتی دەڵێت كۆمەڵ حزبێكی رەسەنە و كۆمەڵیش دەڵێت، پێشوازی پێمان باشە ئەو رێكەوتنە بكرێت.

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ هه‌فته‌نامه‌ى ژیان وتی" مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیاریان كردووە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی رێككەوتنێك ئەنجامبدەن و باسی ئەو پرسەش كراوە لە ئاستی باڵادا".

 

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك كۆمەڵی ئیسلامی پێمان باشەو پێشوازی لەو رێككەوتنەو نزیكبوونەوەیە دەكەین لەلایەن یەكێتیەوە.

 

عەبدولستار مەجید، لەبارەی هەنگاوەكانی ئەو رێكەوتنە باسی لەوەشكرد، كە لەئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نەنراوەو هیوام وایە ئەو رێككەوتنە لەنێوان یەكێتی و كۆمەڵدا ئەنجامبدرێت، چونكە چەندە لایەنە سیاسییەكان نزیكببنەوە لەیەكتر لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.

 

لایخۆشیەوە رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەو رێكەوتنە بۆ ژیان ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەی فەرمیی خۆماندا، باسی بەهێزكردنی پەیوەندیمان كردووە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی رەسەن و كارا لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا.

 

رزگار عەلی ئاماژە بەوەشدەكات، ئێمە لەگەڵ ئەوەین پەیوەندییەكان بەهێزو توندو تۆڵ بێت لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی ئەوە سیاسەتی بەردەوامی ئێمەیە لەگەڵ كۆمەڵ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure