مه‌لا به‌ختيار
293 جار بینراوە 3/2/2019 12:07 AM

مه‌لا به‌ختيار هۆشدارى ده‌داته‌ پارتى و يه‌كێتى



سنور ميديا

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و یەكێتی زوو رێكنەكەون هەڵەیەكی ستراتیژی گەورە دەكەن و بە پێویستی دەزانێت هەردوولا سازش بۆ یەكتری بكەن.


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕێكی تایبەت بە دیموكراسی و خۆشگوزەرانی كە لە شاری سلێمانی سازكرا، لەبارەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "پێویستە یەكێتی و پارتی هەندێك لە مەرجەكانی خۆیان كەمبكەنەوە و رێككەوتن بكەن بە ستراتیژی ئەو قۆناغە، ئەگەر زووش رێكنەكەون هەردوولا هەڵەیەكی ستراتیژی گەورە دەكەن".


سەبارەت بە كۆكبوونی لایەنەكان لە ناوخۆ و ناكۆكی لەسەر پرسەكانی كەركوك و بەغداد و كاردانەوەكانی، مەلا بەختیار وتی "كەركوك و بەغداد و كوردستانیش لە ئەنجامدا هەمووی چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە، ئەوەی مافی ئێمەیە لەو شوێنانە.. لە بە‌غداد مافمان هەیە، لە كەركوك مافمان هەیە لە كوردستانیش ئەركمان هەیە، دەبێت ئەركەكە و مافەكە هەر هەمووی بەشێوەیەك چارەسەری بۆ بدۆزنەوە كە تەواوكەری یەكتری بن".


هەورەها لەبارەی گوزەران و بارودۆخی هاووڵاتییانەوە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەیخستەڕوو:" هەموو وەك حزبی سیاسی و رێكخراوی مەدەنی و وەك تاكی ئەم كۆمەڵگەیە، لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەسەر ئاستی خۆشگوزەرانیی هاوڵاتیان بكەین، چونكە: ئێستا خۆشگوزەرانیمان نییە، عەدالەتمان نییە، بەڵكو مشەخۆری و گەندەڵی زاڵترە و تەنانەت مووچەكەشمان نادرێتێ، ئەمە پێویستە سیستم و دامودەزگا و یاسا و مافی چینەكانی بۆ بگۆڕین و چاودێریی كۆمپانیاكان بكرێن كە بازاڕ قۆرغ نەكەن".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure