سنور ميديا
148 جار بینراوە 2/2/2019 03:57 PM

دز خاوەن ماڵێکی بەچەقۆ كوشت و پاره‌كه‌شى دزى



سنور ميديا 

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو باندێك بەمەبەستی دزیكردن هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك و پیاوی خاوەن ماڵەكەیان بە چەقۆ كوشتووە.

 

لەراگەیەندراوێكدا عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار باندێک بەمەبەستی دزیکردن دەڕۆنەماڵی هاوڵاتیەکەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە قۆڵ بەست دەکەن و بەچەقۆ پیاوی خاوەن ماڵ بەناوی (م : ا : ح ) لەدایکبووی 1970 دەکوژن و مەبلەغێکی زۆر پارە دەدزن و هەڵدێن".

 

دەشڵێت" لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێ کردوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure