سنور ميديا
612 جار بینراوە 1/2/2019 06:42 PM

گۆڕان بڕيارى خۆی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

ئەندامێکی وه‌فدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت "ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی".

 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی وه‌فدی دانوستانکاری گۆڕان راگەیاندوە "ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان رەزامەندییان لەسەر داواکەی وەفدی پارتی دەربڕیوە بۆ کۆبونەوەی سێقۆڵی".

 

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەداوە "بە وەفدی پارتیمان وتوە کە کارنامەی گۆڕان بۆ حکومەتی نوێی هەرێم ئامادەیە و ئامادەن لەگەڵ پارتی و یەکێتی گفتوگۆ بکەن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کابینەی نوێی حکومەت".

 

ئەو ئەندامەی وه‌فدی دانوستانکاری گۆڕان ئەوەشی وتووە "گۆڕان لەمپەری بەردەم دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نییە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure