نێچيرڤان بارزانى
212 جار بینراوە 1/2/2019 06:10 PM

نێچيرڤان بارزانى دواين زانيارى له‌بارى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا كرد



سنور ميديا

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت هەمو كاتێك پارتی و یەكێتی پێكەوە كاربكەن و چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزنەوە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات لە وتارێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پارتی و یەكێتی بەیەكەوە توانیویانە ڕۆژە سەختەكان تێپەڕینن.

 

وتیشی" دوژمنان جیاوازی لە نێوانماندا ناكەن و بەیەكەوە دوژمنایەتی هەموومان دەكەن، دەبێت بیرمان نەچێت یەكگرتوو بین و كار بكەین بۆ پاراستنی یەكگرتووی لایەنە كوردیەكان".

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد "خۆشبەختانە تێگەیشتنێكی باش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەو هاوكارییە بەرز دەنرخێنین".

 

سەبارەت بە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ناوبراو ئەوەی خستەڕوو" ئێستا مەترسی تیرۆر كەمبووەتەوە بەڵام لەناونەچووە، بۆیە دەبێت هاوپەیماننان ئەو مەترسیە لەبەرچاو بگرن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure