يه‌كێتى وپارتى
162 جار بینراوە 1/2/2019 05:59 PM

سەعدی پیرە؛ وادەی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی ئاشكرادەكات



سنور ميديا

وتەبێژی فەرمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت لەسەر مەسەلەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی هەرێم.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات، لە لێدوانێكدا راگەیگەیاند، لەم هەفتەیەدا یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە بەبێ ئەوەی رۆژەكەی دیاریی بكات.

 

وتیشی: بەهیواین بتوانین لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان و ئەو چوارچێوە سیاسیەی كە تا ئەو كاتە پرۆژەكەی ئامادە دەبێت بگەینە ئەنجام.

 

سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی، سەعدی پیرە روونیكردەوە"هیچ لایەنێك كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ڕەتنەكردووەتەوە".

 

وتیشی "پارتی و یەكێتی پێیان باشبوو كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامبدەین بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان پیی وابوو دەبێت سەرەتا كۆبوونەوە دووقۆڵیەكان كۆتاییان بێت پاشان ئەوە ئەنجامبدەین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure