سنور ميديا
238 جار بینراوە 1/2/2019 08:05 AM

يه‌كێتى به‌فه‌رمى له‌پيناوى ڕازى كردنى توركيا دژايه‌تى خۆى دژى په‌كه‌كه‌ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

فەرید ئەسەسەرد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند؛ باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی-یان له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا داخستوه‌و پێشی وایه‌ حزبه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ نه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ یارمه‌تیدانی ئه‌و حزبه‌.

 

فەرید ئەسەسەرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ له‌میانی به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا رایگه‌یاند"پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا لە قۆناغی رابردودا زۆر خراپ بوە و گەیشتە ئەوەی نوێنەری یەکیتی لەو وڵاتە دەربکرێت و ئێستا یەکێتی لە تورکیا نوێنەری نییە".

 

وتیشی "ئێمە لە هەوڵی تەواوداین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە ئاسایی بکەینەوە و ببین بە دو دۆست."

 

ڕونیشیکردەوە "تورکیا نیگەران بوە لە بونی هەندێک لایەن لە هەرێمی کوردستان کە ئەو بە دوژمنی خۆی دەزانێت و پێی باش نییە چالاکیان هەبێت."

 

وتیشی"لەبەر ئەو هۆیە بڕیارمانداوە بارەگاکانی تەڤگەر دابخەین تا ئەوکاتەی دۆخەکە دەگاتە قۆناغێکی تر و بڕیارێکی تر دەدەین."

 

سەبارەت بە پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ پەکەکە، ئەسەسەرد ڕونیکردەوە "یەکێتی هەرگیز پەیوەندی زۆر بەهێزی لەگەڵ پەکەکە نەبوە بەڵام بەردەوام تۆمەتبارکراوین بەوەی چەکمان بۆ ناردوە و هاوکاریمان کردوە"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure