ئەنوەر قرباش
166 جار بینراوە 31/1/2019 03:01 PM

ئیمارات ناوچەی ئارام لەژێر چاودێری تورکیا ڕەتدەکاتەوە



سنور ميديا

وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئەو شتەی تورکیا بە 'ناوچەی ئارام' ناوی لێدەبات کە لەژێر چاودێری ئەودا بێت، ڕەتدەکاتەوە و وڵاتی ئیمارات لەگەڵ پاراستنی کوردەکانی سوریایە.

 

ئەنوەر قرباش، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کە بۆ تەلەفزیۆنی هورای ئەمریکی قسەی دەکرد، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەگەڵ پاراستنی کوردەکانی سوریایە، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەمریکا لەوێ بکشێتەوە.

 

قرباش ئاماژەی بەوە داوە، کە دوای دانوستانەکانی ئیمارات لەگەڵ دۆستەکانی، باڵیۆزخانەکەی لە سوریا کردەوە، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر ڕووداوەکانی ئەوێ هەبێت، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی ڕێگە بە هەبوونی ئێران لە سوریا نادات.

 

وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕاشیگەیاندووە: ئەو شتەی تورکیا بە 'ناوچەی ئارام' ناوی دەبات کە لەژێر چاودێری ئەودا بێت، ئێمە ڕەتیدەکەینەوە و لەگەڵ پاراستنی کوردەکانی سوریا-داین

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure