مه‌لا به‌ختيار
465 جار بینراوە 31/1/2019 02:49 PM

مەلا بەختیار مەرجی گەڕانەوەی بۆ كۆبوونەوەكانی یەكێتی رادەگەیەنێت



سنور ميديا

مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، مەرجی گەڕانەوەی بۆ كۆبوونەوەكانی حیزبەكەی راگەیاند، كە ماوەیەكە بایكۆتی كردووە.

 

مەلا بەختیار ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، كە هەركاتێك بڕیاری بەستنی كۆنگرەی یەكێتی درا، ئەویش دەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكان.

 

لەبارەی ئەوەی ئەگەر ئەو بڕیارە نەدرا، مەلا بەختیار رایگەیاند، كە وەك ئێستا لەماڵەوە، "خزمەتكار"ی ماڵی خۆی دەبێت.

 

مەلا بەختیار لەمانگی 10ی ساڵی رابردووەوە، بایكۆتی كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی ‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد، دوای ئەوەی لەلایەن سەركردایەتی حیزبەكەی بە كاندیدی سەرۆك كۆمار هەڵینەبژارد.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure