سنور ميديا
417 جار بینراوە 31/1/2019 02:16 PM

یەکگرتو، پارتی نائومێد کرد و بڕيارى كۆتايى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی باڵای پارتی کۆبوەوە و جه‌ختی له‌ ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی كرده‌وه‌ لە چوار ساڵی داهاتودا.

 

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی یەکگرتویان کرد و له‌ دوای كۆبونه‌وه‌کە خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمە وەک یەکگرتوو لەسەر بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون سورین و چاودێرى حکومەت ده‌كه‌ین لە داهاتو".



ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمومان قەرزارى میللەت و ئەو وڵاتەین بەرێگاى حوکمرانى و ئۆپۆزسیۆن دەبێت خزمەتى ئەو وڵاتە بکەین چونکە ژێرخانى ئابورى هەرێمی کوردستان دواکەوتوە".
ژێرخانى ئابورى هەرێمی کوردستان دواکەوتوە


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتو راشیگەیاند، "پرسى چاکسازى زۆر پێویستە و هەموانیش کەمتەرخەم بوین، ئێمه‌ وه‌ك یەکگرتو چاودێر دەبین و هەڵسەنگاندنى بۆ دەکەین، بەردەوام دەبین لە چاککردن و باشترکردنى بژێوى خەڵک و چاکسازیەکانى تر، زەمینەسازیش دەکەین بۆ باشتر کردنى پەیوندیەکان کە خزمەتى سەقامگیرى ئەو وڵاتە دەکات".



هاوکات مەحمود محەمەد، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "پێشتر بڕیارماندابو کە سەردانى هەموو لایەنەکان بکەین، چونکە ئێمە لە کۆمەڵگایەک دەژین سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکانى هزرى و دیدى و فکرى، لەحزبى جیاواز پێکهاتوین، بەڵام کوردستان پێویستى بەهەموو لایەنەکان هەیە چ لەدەسەلات یان ئۆپۆزسیۆن".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت رۆڵێکى ئیجابى بگێرێت لەسەر رەوتى چاکسازیەکان و چۆنیەتى چاککردنەوەى ئەرکە ئەخڵاقیە نیشتیمانیەکان بەیەکەوە دەتوانین چاکى بکەین".

 

وتەبێژی پارتی رونیشیکردەوە، "پەیوەندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتو هه‌یه‌ ئه‌و پەیوندیمان تازە نیە و زۆر کات پەیوەندى دووقۆڵیمان لەگەڵ یەکگرتوو هه‌بوه‌، ئەگەر هاوپەیمانیش نەبوبین زۆر بەهێزتر بوە، ئومێد دەکەین لەداهاتوش ئەو پەیوەندیە بەخزمەتى خەڵک بێت بۆ روبەروبونەوەى ئەو تەحەدیاتانەى لە پێشمانە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure