سنور ميديا
166 جار بینراوە 31/1/2019 01:18 PM

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كگرتوو و پارتى ئاشكرا كرا



سنور ميديا

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكرات رایگەیاند، پەیوەندییەكانی پارتەكەی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەهاوپەیمانی بەهێزترەو دەیانەوێت بەو شێوەیەش بمێنێتەوە.

 

مەحمود محەمەد راشیگەیاند، وەك یەكگرتوو كۆمەڵێك كێشە لەرابردوو هەبووە، بەڵام دەمانەوێت لەداهاتوو ئەو كێشانە چارەسەر بكەین‌و لەگەڵ لایەنەكانی تریش پەیوەندیمان باش بكەینەوە.

 

قسەكانی وتەبێژی پارتی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەش دوای ئەوەی شاندی پارتەكە لەشاری هەولێر لەگەڵ شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە.



لەدوای كۆبوونەوەكەش، خەلیل ئیبراهیم ئەندانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی: ژێرخانی ئەم وڵاتە زۆر لەدواوەیە، ئێمە زۆر كەمتەرخەمین لەهەڵسەنگاندن، بۆیە بەردەوام هەوڵی چاكسازی دەدەین‌و دەبێت لایەنەكانی تریش وابن".

 

خەلیل ئیبراهیم لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی وتی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ لایەنەكان باش بێت، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

هەروەها مەحمود محەمەد رایگەیاند، بڕیارمانداوە سەردانی هەموو لایەنەكان بكەین، چونكە كوردستان پێویستی بەهەموومانە پێویستە بەرژەوەندییەكانمان كۆمانبكاتەوەو بیان پارێزین.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure