سنور ميديا
691 جار بینراوە 31/1/2019 11:51 AM

به‌فه‌رمى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى پارتى و كۆمه‌ڵ ئاشكراكرا



سنور ميديا

دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی شاندی باڵای پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی هەریەکە لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵ و فازیل میرانی، سەرۆکی شاندی پارتی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد.

 

عەلی باپیر، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی پارتی رایگەیاند، "سەردانی شاندی پارتی بۆ لای کۆمەڵ سەردانێکی دۆستانە بوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندی نێوانمان و هەردولا قسەی ئەرێنی و باشمان کرد".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئومێدمان وایە بە هاوکاری هەموو لایەک، لایەنە سیاسیەکان بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەین و ئەو گرفت و کێشانەی کە هەن لەکاتی پێویستدا چارەسەربکرێن و پێکەوە مامەڵە بکەین و ئەم وڵاتە هەموومان لێی بەرپرسیان و تێکدان هەمیشە خراپە".

 

 

عەلی باپیر راشیگەیاند، "وەکو کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەزانین پارتی مێژویەکی درێژی هەیە لە خەباتدا، پێگە و رێگەی بەرچاوی هەیە و دەبێت ئەوان زیاتر بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن و ئەو سەردانەی ئەمڕۆشیان بەڵگەی ئەوەیە و ئومێدمان وایە هەرچی زوە کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەین و ئەو چاوەڕوانییەی کە خەڵکی هەرێم لە ئێمەی هەیە کۆتایی پێبهێنین".


رونیشیکردەوە، "ئێمە ئامادەین بەشێک بین لەو گرفت و کێشانەی کە هەن لە هەرێمی کوردستان".

 

هاوکات فازیل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "ئێمە لە پارتی پێمان وایە هەمومان بیر لەوە بکەینەوە کە دوێنێ نەمان کردوە بۆ ئەم میللەت و ئەم وڵاتە ئەمڕۆ هەوڵبدەین بیکەین، ئایا هیچ نەکراوە، بەڵێ کراوە، ئایا هەمو شتێک کراوە، نەخێر نەکراوە".


وتیشی، "دوێنێ زیاترمان پێدەکرێت، بەڵێ پێمان دەکرا، بۆمان نەکردوە دەبێت هەموو حزبەکان لەم خاڵەوە بچنە ناو کێشەکانەوە".

 

میرانی رونیشیکردەوە، "دابینکردنی ئەمن و ئاسایش و بژێوی خەڵک ئەولەویەتی ئێمەیە، دوێنێ ئەولەویەتی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی بو بە کاک قوباد تاڵەبانی-شەوە، سبەی ئەولەوتی حکومەتی مەسرور بارزانی دەبێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure