سنور ميديا
119 جار بینراوە 31/1/2019 11:17 AM

كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و كۆمەڵ دەستیپێكرد



سنور ميديا

كەمێك پێش ئێستا شاندی دانووستناكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، گەیشتە بارەگای كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری هەولێر.

 

شاندەكەی پارتی پێكهاتووە لە هەریەك لە فازیل میرانی و مەحمود محەمەد و هێمن هەورامی و دڵشاد شەهاب و عەلی حسێن، لەلایەن عەلی باپیر- ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و چەند بەرپرسێكی تری كۆمەڵی ئیسلامییەوە پێشوازیان لێكرا.

 

شاندی كۆمەڵی ئیسلامیش پێكهاتوە لە عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی، عەبدولستار مەجید، رێبوار حەمەد و حەسەن بابەكر و ئیبراهیم عەزیز، بیلال سلێمان ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵ.

 

كۆبونەوەی شاندی پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی یەكگرتوی ئیسلامی و حزبیش شیوعی بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure