سه‌فين دزه‌ى |
100 جار بینراوە |
30/1/2019 09:07 PM |
|
شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
سنور ميديا
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بودجەی ٢٠١٩ی عێراق و پشکی کورد تێیدا هیوابەخشە و جەختیکردەوە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەربکات و ئاماژەی بەوەشکرد هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومیی سەردانی بەغدا دەکەن.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە لە میانی بۆنەیەکی هونەریدا ڕێکخرابوو ڕایگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له یاسای بوودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن".
دزەیی روونیکردەوە "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌نگه هه‌موو داوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ نه‌گرێت به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات و تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه و هیواداری به‌پێی رێنماییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دا بڕیار بدرێت".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکراشیکرد "بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان و پشكی كورد و مافی فه‌رمانبه‌ران له پڕژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
هەفتەی پێشوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراقی پەسەندکرد و حکومەتی فیدراڵ پابەند کراوە بەوەی مانگانە ٥٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.