سنور ميديا
ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی حكومەت لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا، گفتوگۆ لە بارەی ڕەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەریچمی كوردستان، رایگەیاند: چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، لە كۆبونەوەكەدا باسین لێوەكرا.
تاڵەبانی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راشیگەیاند "جەختمان كردەوە كە پێویستە چاكسازییەكان بەردەوامییان پێ بدرێت و ئارامی سیاسی بەرپا بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری خەڵكی كوردستان بكرێت"
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟