يه‌كێتى وپارتى
231 جار بینراوە 30/1/2019 05:05 PM

یەکێتی و گۆڕان ئامادەی کۆبوونەوەن



سنور ميديا

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاند" له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیوه‌ زیاتری ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كات، شتێكی خراپه‌ گۆڕان به‌بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات "هامش "ده‌كرێت وه‌ هیچ ڕۆڵێكی نابێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لای پارتی ده‌بێت.

 

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە،"ئێمه‌ و یه‌كێتی هه‌ردولامان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ین و گرنگیشه‌ كۆببینه‌وه‌ پێكه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ندێك پۆست هه‌یه‌ هه‌ردولامان داوای ده‌كه‌ین.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "گۆڕان ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ بزانێت جۆر و چه‌ندێتی پۆسته‌كانی كه‌ پێی ده‌درێت ئه‌وكات ده‌یخاته‌ به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی تا بڕیار له‌به‌شداری یا به‌شداری نه‌كردن له‌ حكومه‌تدا بكات".

 

لەبارەی هۆکاری بڕیارنەدان بۆ بەشداری حکومەت ساڵح ژاژڵەیی ڕایگەیاندووە، کیشەی پۆستمان هەیە، چونکە ئێستا ئێمە هیچ بەرچاو ڕونیەکمان نیە کە چ پۆستێک وەردەگرین؟ چەند پۆست وەردەگرین؟ ئایا بە "فیعلی" ئێمە بەشداری لەحکومەتدا دەکەین؟ ئایا پارتی ئامادەیە داواکارییەکانی ئێمە جێ بەجێ بکات؟ ئێمە داوای چاکسازی دەکەین، داوای لادانی پاشەکەوتی موچە دەکەین، داوای شەفافیەتی داهات دەکەین، ئنجا ئەوکاتە"سەقفێک"ی زەمەنی دادەنێین، بۆ جی بەجێ کردنی داواکارییەکانمان ئەگەر جی بەجێ نەکرا لەحکومەت دەکشێینەوە."

 

لەبارەی بەشداری کردنی گۆڕان بەبێ یەکێتی لەم کابینەیەی حکومەت، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد" من پێم وایە ئەو حکومەتە بەبێ یەکێتی دروست نابێت، بەڵام بڕواناکەم گۆڕان بەشداری حکومەت بکات وە وەک ڕای شەخسی خۆم دەڵێم، نابێت گۆڕان بەبێ یەکێتی بەشداری لەحکومەتدا بکات وە خراپیشە بەشداری لەحکومەت بکەین بەبێ یەکێتی، چونکە ئەوکاتە ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان نەبێت و "هامش"دەکرێین هەموو دەسەڵاتەکان دەچێتە لای پارتی هەروەک ئێستا هەموو دەسەڵاتەکان لای پارتیە ئەو ڕۆڵەمان نابێت، خۆ ئێستاش هۆکاری دواکەوتنی حکومەت ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتیە."

 

جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتی کردەوە یەکێتی ئامادەنەبێت لەگەڵ گۆڕان کۆببێتەوە و وتی" هەردولامان ئامادەین کۆببینەوە، هەتا گرنگیشە بەتایبەت کۆبونەوەی سێ قۆڵی، چونکە ئێمە بەنیازین پێکەوە لەحکومەت بین و پێکەوە پۆستەکان یەکلایی بکەینەوە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure