سنور ميديا |
168 جار بینراوە |
30/1/2019 04:33 PM |
|
سبهى چى ڕوودهدات لهنێوان پارتى و كۆمهڵ و حزبهكانى تر؟
سنور ميديا
بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بڕیارە سبەینێ شاندێکی پارتی سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی کوردستان بکات.
بهپێى زانيارهىهكان ، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە (٣١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) شاندێکی پارتی سەردانی هەر یەک لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی و حزبی شیوعی کوردستان بکات بهمهبهستى ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ ئەو حزبانە.
ههروهها ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ڕايگهياند شاندێکی پارتی سبەی پێنجشەممە سەردانی پارتی دەکات، بەڵام زانیاری لەبارەی کارنامەی کۆبونەوەکەوە ئاشکرانەکرد.
ئەوە یەکەم کۆبونەوەی شاندی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانە دوای ئەنجامدانی سێ گەڕی دوانوستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێشتر پارتی چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەت، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی.
پێشتر هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبو، بژاردەی یەکەمی حزبەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆێ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریکردنی یەکێتی و گۆڕانە، بەڵام بژاردەی دیکەشیان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەیە.