يه‌كێتى
174 جار بینراوە 30/1/2019 03:55 PM

یه‌كێتی به‌فه‌رمی ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ده‌دات



سنور ميديا

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌فه‌رمی، ڕونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی په‌یوه‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه‌.

 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وه‌هاتووه‌، "لە ڕۆژنامەیەک و هەندێ ماڵپەرەوە هەواڵێک لەبارەی کۆبونەوەیەکی ناڕەسمی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ کاک کۆسرەت و مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە کە تێدا هەندێ قسەش بەناوی کاک سەعدی پیرە هەڵبەستراوە".


باس له‌وه‌شكراوه‌، "بۆ هەموولایەکی ڕادەگەیەنین سەرلەبەری زانیاری ناو هەواڵەکە دوورە لەڕاستیەوەو هەڵبەستراوە کە هەندێک میدیای نابەرپرسیار بۆ چەواشەکردنی خەڵک و تێکدانی پەیوەندی لایەنەکان بڵاوی دەکەنەوە، یەکێتی پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەیە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان".

 

په‌یوه‌ست به‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی عه‌لی باپیره‌وه‌ كراون وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ، "بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر و کۆمەڵی ئیسلامی رێزگیراون لای یەکێتی و هەر کۆبونەوەو لێدوانێک هەبێ بەرەسمی بڵاوی دەکەینەوەو پێویست بە میدیای جەواشەکارو نابەرپرسیار هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەنەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure