سنور ميديا
71 جار بینراوە 30/1/2019 03:52 PM

پۆلیسی گەرمیان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە



سنور ميديا 

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەوڵدان بۆ فڕاندنی منداڵان لە سنوری گەرمیان، پۆلیس رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دڵنیایی دایە هاوڵاتیان ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە.

 

پۆلیسی گەرمیان لە ڕونكردنەوەیەكدا هاتووه‌"لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان هەواڵێك بڵاوبۆتەوە گوایە چەند ئۆتۆمبێلێك هەوڵی ڕفاندنی منداڵان دەدەن لەڕێگەی خوێندنگاكانیان، ئێمەوەك پۆلیسی گەرمیان دڵنیایی بەهاوڵاتیانی سنوری گەرمیان دەدەین ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە و دیاردەنییە و تەنها حاڵەتێك بووە".

 

وتیشی "ئەوەش تائێستا ڕون نییە مەبەست ڕفاندن بووە یاخود نا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە لەسەر چۆنێتی حاڵەتەكە و كەسێكیش دەستگیر كراوە كەگومان دەكرێت ئەنجام دەری تاوانەكەبێت لەئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دەكات".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure