سنور ميديا
80 جار بینراوە 30/1/2019 02:11 PM

‌به‌رهه‌م ساڵح و پادشای ئیسپانیا كۆبونه‌وه‌



سنور ميديا

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌غدا پێشوازیی له‌ پادشای ئیسپایا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی كانونی دووه‌می 2019، شا فلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا سه‌ردانی به‌غدای كرد و دواتریش له‌ كۆشكی سه‌لام له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، به‌رهه‌م ساڵح به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له‌گه‌ڵ شا فلیپی شه‌شه‌م دوپاتكردوه‌ته‌وه‌‌ به‌ جۆرێك كه ‌خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی عیراق و ئیسپانیا بكات، جه‌ختیشی لةسه‌ر ‌به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی وڵات له‌ناوچه‌كه‌دا كردوه‌ته‌وه‌‌.

 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق خۆشحاڵی خۆی به‌پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان ده‌ربڕی و سوپاسی به‌شداری و ڕۆڵی ئیسپانیای كرد له‌جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدا، داواشی له‌ حكومه‌تی مه‌درید كرد به‌شداریی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ پرۆسه‌ بنیادنانه‌وه‌ كه ‌له ‌عیراقدا ده‌ستی پێكردوه‌.

 

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، شا فلیپی شه‌شه‌م سه‌رسامیی خۆی بۆ به‌رگری و قوربانیدانی گه‌لی عیراق ده‌ربڕیوه‌ له ‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌هێزكردن و فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیشی دوپاتكردوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یشیی بۆ به‌شداریكردن له‌ دووباره‌ بنیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا ده‌ربڕیوه‌

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure