سنور ميديا
555 جار بینراوە 30/1/2019 01:56 PM

ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی كۆتایی هات و لە راگەیەندراوێکدا یەکێتی فەراهەمکردنی کەشێکی دۆستانە و ئارام بە پێوستی دەزانێت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌می 2019، مه‌كتبی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: بۆ به‌رده‌وامبونی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌ هه‌رێم كه‌ركوك و به‌غدا، پێویسته‌ كه‌شێكی دۆستانه‌ و ئارام فه‌راهه‌م بكرێت.

كۆبونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی 40 ساڵه‌ی شه‌هید ئارام و یادی 4 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مه‌نسور و هاوڕێكانی له‌ شه‌ڕی داعش و تیایدا به‌پێویست زانراوه‌ میدیاكانی سه‌ربه‌ حزب و میدیای سێبه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خۆیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ و ناوزڕاندنی سه‌ركرده‌ و كادره‌كان و لێدوانی نابه‌رپرسیارانه‌ به‌دووربگرن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی:

 


زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure