تره‌مپ
549 جار بینراوە 30/1/2019 12:16 PM

دڵنیایی لەدۆناڵد ترامپەوە بۆ كوردانی رۆژئاوا



سنور ميديا

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دڵنیایی داوەتە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات، كە باڵی سیاسی شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكراتە.

 

تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە، كە لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكی نافەرمی نێوان دۆناڵد ترامپ‌و ئیلهام ئەحمەد، لەبورجی "ترامپ ئینترناشوناڵ" لەواشنتۆن، سەرۆكی ئەمریكا دڵنیایی داوەتە هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات.

 

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە ترامپ رایگەیاند، "من كوردم خۆش دەوێت"، ئەوەش دوای ئەوەی لەو بورجە بۆ ماوەی 10 دەقە ئیللهامی بینوە.

 

هەروەها لەو گفتوگۆیە كورتە ئیلهام ئەحمەد پرسیاری ئەوەی لەدۆناڵد ترامپ كردووە، كە ئایا كوردەكان لەسوریا بەتەنیا بۆ هێرشی توركیا جێدەهێڵێت؟ سەرۆكی ئەمریكا دڵنیاییداوە، هەرگیز ئەوە روونادات.

 

ئیلهام ئەحمەد لەو بارەشەوە رایگەیاندووە، ئێمە ئێستا هەست بەدڵنیاییەكی زۆر دەكەین، بەڵام پێویستە لەو پێناوەدا لەگفتوگۆكان بەردەوام بین.

 

ئیلهام ئەحمەد بەنوێنەرایەتی كوردی رۆژئاوای كوردستان چووەتە ئەمریكا، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، گفتوگۆ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بكات.

 

ماوەی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریادا، كە ئەوەش وای لەتوركیا كرد، هەڕەشەی ئەوە بكات هێرش دەكاتە سەر هێزە كوردییەكان لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure