مه‌سعود بارزانى
1333 جار بینراوە 30/1/2019 12:54 AM

بەغدا سنور بۆ بنەماڵەی بارزانی دادەنێت



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ ڕایگەیاند ئەوەی پارتی دەیکات کارکردنە بۆ دەوڵەتێکی تر و بەپێی یاساکانی عێراق خیانەت و موئامارەیە و دەشڵێت لە داهاتوودا حکومەتی عێراق سنورێک بۆ بنەماڵەی بارزانی دادەنێت.


سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی خستەروو "ئەوەی پارتی دەیکات بۆ تورکیا بە پێی یاساکانی عێراقی بریتیە لە کۆلیوژن (خیانەت و موئامەرە) و کارکردن بۆ دەوڵەتێکی بیانی لەدژی وڵاتەکەی خۆی".


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "پارتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی خۆی بە دەستگیرکرنی هاوڵاتیانی شیلادزێ و پێدانی زانیاری بە تورکیا دژی شاسوار عەبدول واحید و نەوەی نوێ کە هاوڵاتی عێراقین".


ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو "رەنگە ئێستا بەهۆی لاوازی عێراق جوڵاندنی ئەم پرسە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت بەڵام کە بەغداد هەستایەوە (کە هەڵیشدەستێتەوە) ئەوکات ئەم کۆڵیوژنەی بنەماڵەی بارزانی سنورێکی بۆ دادەنرێت".


چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە بۆردوومانێکی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیادا دوو هاوڵاتی دانیشتووی شیلادزێ گیانیان لەدەستدا و دواتریش دانیشتوانی ئەو ناوچەیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزی دروستبوو و کوژران و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێکی لێکەوتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure