ئەیهان سەعید
359 جار بینراوە 30/1/2019 12:29 AM

یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی گۆڕان دوای ئازادكردنی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

ئەیهان سەعید، ئەندامی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی گۆڕان و یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی دهۆك داوا ده‌كات دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەکان بکەن و سەرجەم چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی دیكه‌ش ئازادبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ نه‌چێت.

 

ئه‌یهان سه‌عید، ئه‌مشه‌و(سێشه‌ممه‌) له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بۆ ئیدانەکردنی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری بادینان و شەهیدبونی چوار هاوڵاتی سڤیل و بێسەروشوێنی دو هاوڵاتی دیکە، بڕیاربو ڕۆژی دوشەممە ۲٤ی مانگ گردبونەوەیەک لە دهۆک ئەنجامبدرێت. بەڵام هێزە ئەمنیەکان ڕێگەیان نەدا و هەستان بە دەستگیرکردنێکی هەرەمەکی دەیان چالاکوانان و ڕۆژنامەنوس، تێیدا هەشت هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانیش تێدا بون کە ئەندامی جڤاتی نشتیمانی و ئەندام ژورێکی گۆڕانیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندا بون."

 

وتوشیه‌تی"ئەمەش جێگای سەرەنج و ئەسەفە لەم کاتە هەستیارەدا كه‌ کۆبونەوەی لایەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت خەریکە بەڕەو ئەنجامی کوتایی دەچن، دەزگا ئەمنیەکانی دهۆک ئەم ڕەفتارانە دەکەن."

 

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ دوای چەندین کاتژمێر لە دەستگیرکردن و بێ بڕیاری دادگا، بە هەوڵ و فشاری سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم هەڵسوڕاوان ئازادکراون.

 

ئه‌یهان سه‌عید له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا داوای كردوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن.

 

هه‌روه‌ك داواشی كردوه‌ دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای دهۆک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەکان بکەن و سەرجەم چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان کە ئێستا لە زینداناندان و چارەنوسیان نادیارە ئازاد بکرێن، بۆ ئەوەی ڕەوشەکە بەرەو ئاقارێکی خراپ نەچێت و ئازادی لەم دەڤەرە زیاتر بەرتەسک نەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure