هه‌په‌گه‌
364 جار بینراوە 29/1/2019 09:01 PM

هه‌په‌گه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویتی لە سنوری سیدەكان و لەڕووبەڕووبونەوەیەكدا ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا بكوژن.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هەپەكە لەبارەی چالاكییەكەیانەوە ئاماژە بەوە دەكات، رۆژی دووشەممە 28-1-2019 لە چیای لێلكانی سەر بە هەرێمی سیدەكانی باشووری كوردستان پێكدادان لەنێوان گەریلاكانيان و سەربازانی توركیا روویدا، بەو هۆیەشەوە سێ سەربازی توركیا لە چیای لێلكان كوژران و دەڵێت"لەدوای رووداوەكە سوپای توركیا لەڕێگەی تۆپی هاوەن و چەكی ئۆبووسەوە هەرێمەكەی بۆردوومان كردووە".

 

هاوكات لەڕاگەیەنراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی بۆردومانەكەی رۆژی شەممەی رابردوووە و كە سوپای توركیا لە ناوچەی كورۆژەهرۆیان لە زاپ ئەنجامی دا، هیچ زیانێك بەر بارەگای ئەوان نەكەوتووە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure