يه‌كێتى
389 جار بینراوە 29/1/2019 08:51 PM

ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنوسێكی یەكێتی دەسوتێنرێت



سنور ميديا

ئوتۆمبێلێكی رۆژنامەنوسێكی كەناڵی فەرمی یەكێتی نیشتمانی دەستوتێنرێت و رۆژنامەنوسەكەش ئاماژە بەوە دەكات، لەلایەن دەستێكی نادیارەوە ئۆتۆمبێلەكەی سوتێنراوە.

 

رۆژنامەنوس (فەرحان حەمەخان) پەیامنێری تەلەفزیۆن و رادیۆی گەلی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندوە، راگەیاند، شەوی رابردوو سەعات 2:30 دەقیقە، لە لایەن دەستێكی نادیارەوە لەبەردەم ماڵی خۆیدا گڕ لەئۆتۆمبێلەكەی بەردراو و دەشڵێت"بەهەوڵی كەسوكارو دروسێكانمان توانیمان رێگری بكەین لە تەواو سوتاندنی ئۆتۆمبێلەكەم".

 

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژە بەوەش دەكات، لەسەر رووداوەكە سكاڵای لە ئاسایش و پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە تۆماركردوەو هاوكات لقی هەڵەبجەی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانیشی ئاگادار كردۆتەوە.

 

ئەو رۆژنامەنوسە كە ماوەی 7 ساڵە لەدەزگانانی یەكێتی كار دەكات، خەجت لەوەدەكاتەوە هیچ كێشەیەكی تایبەتی لەگەڵ كەس نیە و تاوەكو ئێستاش هیچ سكاڵایەكی یاسایی لەبەرامبەر پێشەكەیدا لەدژ تۆمار نەكراوە.

 

 

دەقی بەیاننامەی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لقی هەڵەبجە:

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure